دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار لە دوو چالاکیدا.
دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار لە دوو چالاکیدا.
ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ۲۰۲۲/١٢/٤ بەرپرسی دەستە بەڕێز د.هیوا عثمان بە یاوەری شاندێک کەپێکهاتبوون لە بەڕێزا ڕێبوار ئەحمەد بەرپرسی کارگێڕیی و د.ئەحمەد محمد بەرپرسی پەیوەندیەکان و م.حازم حسێن بەرپرسی بەشی پەروەردەو م.ڕێبوار صاڵح بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن سەردانی هەریەکە لە ڕێکخراوی نور بۆ زانست و ڕۆشنبیری بنکەی شەقڵاوە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قوڕئانی پیرۆزکرا، وە لەلایەن هەریەکە لە بەڕێزان (م.سرهنگ صبری) بەرپرسی ڕێکخراوی نور و (م.ڕەوا ڕەشید) بەرپرسی بنکەی شەقڵاوە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئان پێشوازی گەرم لە دەستەی شەقڵاوەی ژیارکرا. وە لەمیانەی سەردانەکان توانرا گفتوگۆی بەرهەمداربکرێت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری کارو چالاکیەکانی یەکتربین و لەلایەن بەرپرسی دەستە روئیا و ئامانجەکانی ئینستتیوتی ژیار تیشکی خرایەسەر و ڕونکرایەوە.
ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار