دەستەی شەقڵاوەی ژیار خولێک بۆ گوڵەکانی دەست پێدەکات.

خولێک بۆ گوڵەکانی ژیار لەدەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار دەست پێدەکات.


ڕۆژی هەینی بەرواری ۲۰۲۲/۱۲/۲ دەستەی شەقڵاوە ئینستتیوتی ژیار (خولی مۆمێک بۆ گوڵەکانی) بە بەشداری (٥٠) گوڵی چاوگەش دەستی پێکرد، لە ڕۆژی یەکەمی خولەکەدا پزیشکی پسپۆری ددان (د.بڕوا خسرۆ احمد) باسی چۆنیەتی پاراستنی ددانەکانمان و چۆنیەتی شوشتنی ددانەکان کرد، دکتۆری ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەو مادانەی زیان بەددان دەگەیەنن بۆ دورکەوتتنەوە لێیان و ئەومادانەی سوود بە ددان دەگەیەنن بۆ ئەوەی زیاتر پشتیان پێببەسترێت.

وە لە کۆتایی فڵچەو هەویری ددان بەسەر گوڵە چاوگەشەکاندا دابەشکرا.


ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار.