دەستەی شەقڵاوە پڕۆگرامێکی تایبەت پێشکەش بەگوڵەکانی ژیار دەکات.
دەستەی شەقڵاوە پڕۆگرامێکی تایبەت پێشکەش بەگوڵەکانی ژیار دەکات.
لە درێژەی چالاکی دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار هەردوو مامۆستای بەڕێزی دەستەی شەقڵاوەی ژیار (م.دەوەن کامەران کریم) بەرپرسی بەشی گەنجان هەستان بەدانانی پڕۆگرامێکی پڕ سود بۆ ئاستی یەکەمی گوڵەکانی ژیار بەناوی (چرایەک بۆ گوڵانی ژیار) کە لەپازدە وانەی ئاداب پێکهاتووە. وە (م.حازم حسێن) بەرپرسی پەروەردە لەدەستەی شەقڵاوە پێداچوونەوەی بۆ پڕۆگرامەکە کردووە . جێی باسە بەرنامەو پلانی داهەاتوویان داڕشتووە بۆ ئەوەی پڕۆگرام بۆ ئاستەکانی تریش دابنێن.
بۆیە بەناوی دەستەی شەقڵاوە دەستخۆشی گەرم و تایبەت لەهەردوو مامۆستای ناوبراو دەکەین ماندووبونیان بەرز دەنرخێنین.
ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار