دەستەی شەقڵاوەی ژیار بەشداریکرد لە دیدارێکی قایمقامی شەقڵاوە.

دەستەی شەقڵاوەی ژیار بەشداریکرد لە دیدارێکی قایمقامی شەقڵاوە.


ڕۆژی چوارشەممە ٧-١٢-٢٠٢٢ شاندێکی دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لە د.هیواعثمان بەرپرسی دەستەو احمد محمد بەرپرسی پەیوەندیەکان

بەشداربوون لە ( دیداری ڕۆشنبیران )، کە سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە سازی دابوو..

 شایانی باسە قایمقامی شەقڵاوەو کۆ مەڵێک لەڕۆشنبیرو نووسەرو مامۆستای ئاینی و قەشەی شەقڵاوەو چەند کەسایەتیەک ئامادەی دیدارەکە بوون،

باس لە بزاڤی ڕۆشنبیری ئەوشارەو چەندین تەوەری گرنگی خزەمەتگوزاری و کەرتەکان و کێشەو گرفتی دەڤەرەکە کرا، سەرەڕای هەبوونی ڕەخنەو و ڕەئی جیاواز، بەچەندین تێبینی و پێشنیاری جوان  دیدارەکە دوڵەمەند کراو.هەرلەمیانی بەشداریکردنی ئامادەبووان بەڕێز د.هیوا بەرپرسی دەستەی شەقڵاوە بەچەند پڕۆژە و پێشنیارێک بەشداریکردو ، بەڕێز کاروان کریم خان قایمقامی شەقڵاوە پاڵشتی و خەمخۆری خۆی دووپات کردەوەو بەڵێنی هەماهەنگی و کارکردنی دا لەگەڵ سەنتەرو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.