دەستەی شەقڵاوەی ژیار بەشی ئافرەتان سیمینارێکی سازکرد.
بەشی ئافرەتانی دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیارسیمینارێکی سازکرد.
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٢/١٢/٨ بەشی ئافرەتانی دەستەی شەقڵاوەی ژیار هەڵسان بەسازکردنی سیمینارێک بۆ دکتۆرەی دەرمانساز (د.دابین محمد ).لەژێر ناونیشانی (ڕێگا تەندروستەکانی بەکارهێنانی دەرمان). وەسەرەتای سیمینارەکە بەچەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز دەستیپێکرد ودواتر دکتۆرەی ناوبراو بەتێر و تەسەلی بابەتەکەی ڕونکردەوە بۆ ئامادەبووان ، شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لەئافرەتان بەشداری سیمینارەکەیان کردبوو.
ڕەگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار