ئينستتیوتی ژیار لقى هه‌ولێر پانێڵی (خێزان لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی سەردەمی جیهانگیریدا) ئه‌نجام ده‌دات.
لقى هه‌ولێر پانێڵی (خێزان لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی سەردەمی جیهانگیریدا) ئه‌نجام ده‌دات.
ڕۆژی هه‌ینی بەرواری 2/12/2022 بەبۆنەی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، بەشی خوشکانی ئینستیتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی - لقی هەولێر
پانێڵێکی ئه‌نجامدا لەژێر ناونیشانی: (خێزان لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی سەردەمی جیهانگیریدا) بۆ بەڕێزان: (د. موســـــــەنا ئەمیــن) بابه‌تی (خێزان لەبەردەم ئاڵنگاری فەلسەفی فێمینیستیدا) پێشكه‌شكرد، پاشان (پ.د.خـاليـــد محمد صالـح) بابه‌تی (خێزان لەبەردەم ئاڵنگاری فەلسەفەی جێندەریدا) پێشكه‌شكرد، دواتر (پ.د. عوسمان هەڵەبجەیی) بابه‌تی (بەئاساییکردنی پلانی جێندەری) پێشكه‌شكرد.
سه‌ره‌تای پانێڵه‌كه به خوێندنی قوڕئانی پیرۆز بوو له‌لایان به‌ڕێز (صدر الدين باليساني)، دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار ( د. سلێمان سلیم ئاكرێیی) پێشكه‌شكرا.
دواتر پێشكه‌شكارانی پانێڵه‌كه بابه‌ته‌كانییان پێشكه‌شكرد و پانێڵه‌كه له‌لایه‌ن (د.إسراء عبدالله) ئه‌ندامی به‌شی خوشكان به‌ڕێوه ده‌برا، دوای ئه‌وه‌ش ئاماده‌بوان كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و سه‌رنجییان ئاڕاسته‌ی پێشكه‌شكاران كرد‌و وه‌ڵام درانه‌وه، له كۆتاییشدا سوپاسنامه پێشكه‌شی پێشكه‌شكاران كرا.
شایانی باسه پانێڵه‌كه به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر و میدیا ناخۆیی و ئاسمانییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.