ئینستتیوتی ژیار لقى ڕاپەڕين پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی (خێزان شورای شکۆمەندی).
ڕۆژی چوارشەممه بەروای ٢٠٢٢/١٢/٧ بەشی بانگخوازانی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین پانێڵێکی تایبەتی ڕێکخست بۆ دەستەیەک لە مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی زانکۆو کەسایەتییەکانی دەڤەرەکە، لە ژێر ناونیشانی (خێزان شورای شکۆمەندی)، سەرەتا بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو دواتر (م.عبدالله زەنگڵ) بەرپرسی لقی ڕاپەڕینی ژیار وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد، دواتر بەڕێز (پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح) سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار سیمینارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی (جێندەر و لێکەوتە نەرێنیەکانی).
پاشان بەڕێز (د.شێرزاد عبدالوهاب) بابەتێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی (پاراستنی خێزان لە مەترسییەکانی ڕۆژگار)، دواتر بەشداربووان ڕا و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو.