ئینستتیوتی ژیار لقی پشدهر خولی هاوینەی نەوجەوانان بە بەشداری(٥٠) فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز دەستیپێکرد.
ڕۆژی چوار شەممە ٢٥-٥-٢٠٢٢ کاتژمێر ٨:٠٠ سەر لە بەیانی خولی هاوینەی نەوجەوانان بە بەشداری(٥٠) فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز تەمەنی(٩-١٥) ساڵ و (٨) مامۆستا دەستیپێکرد.
لەم خولەدا وانەکانی(قوڕئانی پیرۆز، بیروباوەڕی ئیسلامی، فقهی ئیسلامی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی، ئادابەکان، فەرموودە) دەخوێنرێت.
جێی ئاماژەیە بەیانیان کاتژمێر (٨:٠٠-١١:٣٠) دەوام دەکرێت، کۆی خولەکە (٢٠)ڕۆژە، ڕۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە دەوام دەکرێت.
لە کۆتایدا کۆی دەرچوان بڕوانامەیان پێ دەبەخشرێت و خەڵات دەکرێن، یەکەم و دووەم و سێیەمی گشت قۆناغەکان خەڵاتی شایستە دەکرێن.