ئینستتیوتی ژیار لقی پشدهر چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەشی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی چوار شەممە٢٥-٥-٢٠٢٢ كاتژمێر ٣:٠٠ دوای نیوەڕۆ بە بەشداریی(٢٢) خوشك چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو كە تیایدا كتێبی (چرپەیەك بەگوێی کچاندا) لە نوسینی(د.حسان شمسی پاشا) گفتوگۆی لەسەر کراو ئامادەبووان تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد.
جێی باسە گفت و گۆکە کاتژمێرێکی خایاندو، چەند سەرنجێك لەسەر کتێبەکە نوسران، بڕیارە ئەرشیف بکرێن. ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر داوایان کرد ئەم چالاکیە بەردەوام بێت و بەڵێنیان دا ئامادەبن.
شایەنی باسە ئەم چالاکیە بەسەرپەرشتی (خاتوو ڕووخۆش عبداللە وسو) بەرێوە دەچێت.