ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر خولی هاوینەی پێگەیاندنی پەپولەکان بە بەشداری (٥٠) فێرخواز لەهەر دوو ڕەگەز دەستی پێکرد.

ڕۆژی دوو شەممە ٢٣-٥-٢٠٢٢ کاتژمێر ٨:٠٠ سەر لەبەیانی خولی هاوینەی پێگەیاندنی پەپولەکان بە بەشداری (٥٠) فێرخواز لەهەر دوو ڕەگەز تەمەنی (٥-٩) ساڵ و نۆ مامۆستا دەستی پێکرد.

شایەنی باسە لەم خولەدا وانەکانی (قوڕئانی پیرۆز، بیروباوەڕی ئیسلامی، فقهی ئیسلامی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی، خوڕەوشت، ناوەکانی خوای گەورە) دەخوێندرێت. 

جێی ئاماژەیە بەیانیان  کاتژمێر (٨:٠٠-١١:٣٠)دەوام دەکرێت، کۆی خولەکەی (٢٠) ڕۆژە، ڕۆژانی دوو شەممەو سێ شەممە دەوام دەکرێت.

لەکۆتایدا بڕوانامە بەسەر دەرچواندا دابەش دەکرێت و یەکەم و دووەم سێیەم خەڵاتی شایستەو کۆی دەرچوانیش خەڵات دەکرێن.