ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر خولی درێژخایەنی فێربوونی زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر بۆ جاری سێیەم دەستیپێکرد

چالاکی لقی پشدەر

ڕۆژی شەممە ٢١-٥-٢٠٢٢ کاتژمێر ١:٣٠ دوای نیوەڕۆ  خولی درێژخایەنی فێربوونی زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر بۆ جاری سێیەم دەستیپێکرد.

جێی ئاماژەیە لە خولەکەدا چوار وانە دەخوێنرێن.

بۆ ئەم جارەش(٢٧) فێرخواز بەشدارن و (٤)مامۆستا وانەکانی (بیروباوەڕو فقەو تەجویدو فێربوونی زمانی عەرەبی) دەڵێنەوە.

خولەکە (٢٢) ڕۆژەو پێنج مانگ بەردەوام دەبێت.

شایەنی باسە سەرەتا (م. ئەحمەد خدر) بەرپرسی لقی پشدەر وتەیەکی پێشکەشکردن و پاشان خۆناساندنی مامۆستایان و فێرخوازان ئەنجامدرا.