ئینستتیوتی ژیار لقی پشدهر وەرزێکی نوێ پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر بە دوو قۆناغ دەستیپێکرد.
ڕۆژی شەممە ١٤-٥-٢٠٢٢ کاتژمێر ١:٣٠ دوای نیوەڕۆ وەرزێکی نوێ پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر بە بەشداری (٤٨) فێرخواز و (٨) مامۆستاو بە دوو قۆناغ دەستیپێکرد.
سەرەتا (م.أحمد خدر) وەك بەرپرسی لق وتەیەکی پێشکەش کردو تیایدا پیرۆزبای لە فێرخوازان کرد، پاشان یەکتر ناسینێکی کورت بۆ فێرخوازان و مامۆستاکان ئەنجامدرا.
شانی باسە لە قۆناغی یەکەمی پەیمانگا ئەم وانانە دەخوێندرێت (بیرباوەڕی ئیسلامی، تەجوید، المدخل لدراسة الشریعة الإسلامیة، فقهی عیبادات).
جێی ئاماژەیە لە ڕۆژی ١٤-٥-٢٠٢٢ دەستی پێکردو بڕیارە تا کۆتایی ساڵ بەردەوام بن.