ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر خولی پێگەیاندنی مامۆستایانی ژیار لە لقی پشدەر

ڕۆژی شەممە ٧-٥-٢٠٢٢ خولی پێگەیاندنی مامۆستایانی ژیار لە لقی پشدەر دەستی پێکردو بڕیارە ماوەی (١٠) ڕۆژ بەردەوام بێت.

شایەنی باسە ساڵانە خولی پێگەیاندنی مامۆستایان لە لقی پشدەر بەڕێوەدەچێت و تیایدا مامۆستاکان ئامادە دەکرێن بۆ وانە وتنەوە لەخولەکانی پەپولەکان و نەوجەوانانی هاوینە تا بتوانن سەرکەوتوانە وانە بڵێنەوە.

جێی ئاماژەیە خولی ئەمساڵ زۆر چڕو پڕەو (٣٠) کاتژمێر وانە خوێندن و وانە وتنەوەیەو هەشت مامۆستا تیایدا بەشدارن، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ١٩-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەخولەکە بهێنرێت.

خولەکە بەسەرپەرشتی بەڕێز بەرپرسی لقی پشدەر(م.أحمد خدر) بەڕێوەدەچێت، لە خولەکەدا مامۆستاکان ئاشنا دەکرێن بە نوێترین ڕێگاکانی وانە وتنەوەو سیفاتی مامۆستای سەرکەوتوو.