ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەری سیمینارێک بۆ بەڕێز مامۆستا (ملا جمال) بەرپرسی لیژنەی فتوای پشدەر، له ژێر ناونیشانی (گرنگی کاری پێکەوەیی)سازکرد

ڕۆژی شەممە٢٠٢٢/٤/٣٠ كاتژمێر ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار  سیمینارێکی بۆ بەڕێز مامۆستا (ملا جمال) بەرپرسی لیژنەی فتوای پشدەر، له ژێر ناونیشانی (گرنگی کاری پێکەوەیی)سازکرد

 كە ژمارەیەك خوشك و برا ئامادەی بوون و تیایدا زۆر بە جوانی گرنگی کارکردنی بەکۆمەڵی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.

لە کۆتایشدا بەڕێز بەرپرسی لق دەستخۆشی لە ئامادەبووان کردو داوای کرد هەردەم ئاوا بەشداری چالاکیەکان بکەن.