ئینستتیوتی ژیار لقی پشدهر وتنهوهی وانەی (فقهی زەکات) لەلایەن بەڕێز (م. أحمد خدر)ەوە
ڕۆژی شەممە ٢-٤-٢٠٢٢ کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی یەکەم وانەی (فقهی زەکات) لەلایەن بەڕێز (م. أحمد خدر) پێشکەشکرا، کە تیایدا ژمارەیەك خوشك ئامادەبوون و بڕیارە هەموو ڕۆژانی شەممەو چوار شەممە تا کۆتایی ڕەمەزان بەردەوام بێت.
جێی ئاماژەیە یەکەم جارە فقهی زەکات لە لقی پشدەر پێشکەشدەکرێت و خوشکانی ئامادە دەستخۆشیان هەبوو بۆ ئەم جۆرە وانانەو هیوایان خواست بەردەوامیان هەبێت.