ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (بۆچی بخوێنم؟) بۆ بەڕێز(د. ڕەسوڵ شێخە) سازکرد

ڕۆژی چوار شەممە  ٣٠-٣-٢٠٢٢ بەشی پەروەردەو کاروباری زانستی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار لە هۆڵی پرسەی گوندی دووگۆمان سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (بۆچی بخوێنم؟)  بۆ بەڕێز(د. ڕەسوڵ شێخە) سازکرد  کە تیایدا خوێندکاران و مامۆستایانی خوێندنگەی دوو گۆمان ئامادەی بوون. 

جێی ئاماژەیە بەتەواوی تیشکی خستە سەر سەرجەم سێکتەرەکانی پێویست و هەنووکەیی بۆ ئەو بابەتە، دواتر بە سەرنج و پرسیار کۆتایی بە سیمینارەکە هێنرا.