ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر بەشداریی(١٥) خوشك چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەشی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی یەك شەممە ٢٧ /٢٠٢٢/٣ كاتژمێر٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ بە بەشداریی(١٥) خوشك چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو كە تیایدا كتێبی (ئافرەت لە ڕوانگەی ئیسلامەوە) لە نوسینی(د. ئەیوب زەڵمی) گفتوگۆی لەسەر کراو ئامادەبووان تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد، دوای گفتوگۆیەکی چڕو پڕ کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند سەرنجێک لەسەر کتێبەکە نوسران و بڕیارە ئەرشیف بکرێن، ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر داوایان کرد ئەم چالاکیە بەردەوام بێت و بەڵێنیان دا ئامادەبن.

شایەنی باسە ئەم چالاکیە بەسەرپەرشتی خاتوو سۆما إبراهیم بەڕێوەچوو.