ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر لیژنەی هەڵسەنگاندنی وەرگرتنی فێرخوازی نوێ لە پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر پێشوازیان لە فێرخوازانی نوێ کرد

ڕۆژی پێنج شەممە ١٧-٣-٢٠٢٢ کاتژمێر ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ

لیژنەی هەڵسەنگاندنی وەرگرتنی فێرخوازی نوێ لە پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر پێشوازیان لە فێرخوازانی نوێ کردو هەڵسەنگاندنیان بۆیان ئەنجامدا که ژمارەیان (١٤) فێرخوازبوو لە هەر دوو ڕەگەز، شایەنی باسە لیژنەی هەڵسەنگاندن پێكهاتبوو لە بەڕێزان بەڕێوەبەری پەیمانگاو سێ لە مامۆستاکانی پەیمانگا.

جێ ی ئاماژەیە ڕۆژی سێ شەممە ١٥-٣-٢٠٢٢ هەڵسەنگاندنی نوسینەکیان ئەنجامدابوو.

بڕیارە ڕۆژی شەممە ١٤-٥-٢٠٢٢ دەست بەخوێندن بکەن و دوو کۆرس دەخوێنن، لە کۆرسی یەکەم هەر یەك لە وانەکانی(العقیدة، فقە العبادات، التجوید، المدخل لدراسة الشریعة الإسلامیة).