ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ کۆتایی هێنا بە خولی خێزانسازی.
لقی چەمچەماڵی ژیار کۆتایی هێنا بە خولی خێزانسازی.
بەشی هۆشیاری خێزانی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی شافیعی هەستان بە کردنەوەی خولی خێزانسازی کە تایبەت بوو بەو کەسانەی تازە چوونەتە ناو کەژاوەی هاوسەرگیرییەوە، بە بەشداری هەریەکە لە بەڕێزان: د. بەختیار تاڵەبانی و دکتۆر حەمزە خەلیفە.
خولە هاوبەشەکەی ڕێکخراوی شافیعی و ئینستتیوتی ژیار لە ماوەی دوو هەفتەدا بەڕێوەچوو کە تێیدا زیاتر لە 30 خێزان بەشداربوون، لە هەفتەی یەکەمدا کە دەکاتە بەرواری 18/11/2022 ڕۆژی هەینی د. بەختیار تاڵەبانی بانگهێشت کرابوو بە ووردی تیشکی خستەسەر کێشە و گرفتەکانی خێزان و ڕێگە و چارەسەرەکانی بۆ ئامادەبووان باسکرد و جەختی لەسەر یەکتر قبوڵ کردن و لە یەکتێگەشتنی نێوان خێزانەکان کردەوە.
لە هەفتەی دووەمی خولەکەدا کە ڕۆژی هەینی بەرواری 02/12/2022 بەڕێوەچوو بەڕێز د. حەمزە خەلیفە بانگهێشتکرابوو کە لە دووتوێی قسەکانیدا باسی لە ڕێگەکانی بەختەوەری خێزان کرد و ئاماژەی بە پتەوکردنی کۆڵەکەکانی خێزاندا و نزای خێری بۆ کردن کە خوای گەورە ژیانیان پڕ خێر و بەرەکەت بکات