ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ سیمینارێک بۆ پۆلی (12)ی ئامادەیی ساز دەکات.

لقی چەمچەماڵی ژیار سیمینارێک بۆ پۆلی (12)ی ئامادەیی ساز دەکات.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 18/11/2022بەرامبەر 24 ڕەبیعی دووەمی 1444ی کۆچی بەشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ هەستا بە سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز دکتۆر بەختیار تاڵەبانی لە ژێر ناونیشانی (هونەری سەرکەوتن لە پۆلی 12) دا.
کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی سیمینارەکە دەستی پێکردوو جێی باسە دکتۆر لە میانەی سیمینارەکەدا بە وردی باسی گرنگی پۆلی 12ی بۆ قوتابیان کردوو جەختی کردەوە لەسەر ڕێگاکانی سەرکەوتن لەم قۆناغەداو هەر لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێز دکتۆر بەختیار بە خوێندکارانی ڕاگەیاند کە پێویستە ئامانجی گەورەیان هەبێ و ماندوو نەناسانه هەوڵی بۆ بدەن و کۆڵ نەدەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، لای خۆشیانەوە خوێندکاران دەستخۆشی و سوپاسیان ئاڕاستەی بەشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار کرد بۆ سازدانی ئەم جۆرە سیمینارانە.