ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر چالاکی هۆشیاری خێزانی ئەنجامدەدات.
ڕۆژی دووشهممه 2022/12/5 بەرامبەر بە ١١ی جمادی الأولى 1444کۆچی، له قوتابخانهی (بروسك)ی بنهڕهتی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بەشی (هۆشیاری خێزانی) سیمینارێكی بۆ بهڕێز پارێزهر (ڕێژنه محمد عبدڵله) له ژێر ناونیشانی (مافهكانی منداڵ) ساز کرد.
سەرەتا پارێزەر (شەهێن محمد) بەرپرسی بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەر وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد، پاشان پارێزهر (ڕیژنه محمد عبدوڵله) زۆر به وردی باسی مافهكانی منداڵانی كرد، تێكڕای ئامادهبووانیش دەست خۆشیان هەبوو بۆ ئەو جۆرە سیمینارانە و هیوایان خواست بەردەوام بن.
لە کۆتاییشدا ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینیەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
ڕاگهیاندنی لقی پشدهری ئینستتیوتی ژیار.