ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سیمینارێک بۆ قوتابیان ساز دەکات.
بەرواری 23-11-2022م کەهاوکاتە لەگەڵ (29-4-1444) کۆچی، بەشی گەنجانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، هەستا بە سازدانی سیمینارێکی تایبەت بە خوێنکارانی قوتابخانەی ئامادەیی ژاراوە لە ژێر ناوی( زۆر خوێندم, بەڵام نمرەی پێویستم بەدەست نەهێنا) بۆ بەڕێز (پ.ی.د.بەختیار کەمال تاڵەبانی) لەهۆڵی قوتابخانەی (ئامادەیی ژاراوە) لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شارۆچکەی ژاراوە.
شایەنی باسە (د.بەختیار) لە سیمینارەکەیدا باسی هەوڵ و تێکۆشانی قوتابیانی کرد، هانی خوێندکارانیدا بۆ ئەوەی بەپلانی ورد و بڕوا بەخۆبوونەوە کۆشش بۆ ئەو ئامانجە بکەن کە دیارییان کردووە ، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببنەخاوەن بڕوانامەو پیشەیەکی بەدڵی خۆیان، وە لەکۆتاییدا سوپاسنامەیەک لەلایەن سەرپەرشتیاری هاوڕێی ڕەخنەگری قوتابخانەوەکەوەوە درا بەبەڕێزیان، ئامادەبوانیش دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەرو ئامادەکردنی ئەم جۆرە سیمینارانە.
جێی ئاماژەیە قوتابیەکی زۆر بەشداری سیمینارەکە بوون و نزیکەی (45) دەقیقە خایاند.
ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.