ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر ژیار چالاکی هۆشیاری خێزانی ئەنجامدەدات.
ڕۆژی پێنجشەممە 2022/11/17 بەرامبەر بە 23ی ڕهبیعی دووهمی 1444کۆچی، کاتژمێر 2:45 دوای عەسر لە هۆڵی ژیاری لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بەشی (هۆشیاری خێزانی) سیمینارێكی بۆ بهڕێز (پارێزهر عبدالله رسول حسن) لهژێر ناونیشانی (كاریگهری ماددهی هۆشبهرەکان لهسهر تێكچوونی خێزان) ساز کرد.
جێی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوشكان و برایان ئامادەی بوون.
سەرەتا بەڕێز پارێزەر (شەهێن محمد) بەرپرسی بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەر وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکردو باسی گرنگی بابەتەکەی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو، پاشان بەڕێزیان زۆر بەوردی باسی خراپیەکانی بەکارهێنانی مادهی هۆشبهر لهسهر تێكچوونی خێزانکردو لایەنی یاسایی و شەرعی سزای بەکارهێنەرو بازرگانی بۆ ئامادەبووان باسکرد، تێكڕای ئامادهبووانیش دەست خۆشیان هەبوو بۆ ئەو جۆرە سیمینارانەو هیوایان خواست بەردەوام بن.
لە کۆتاییشدا ئامادەبووان بەسەرنج و تێبینیەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
پاشان بەڕێز بەرپرسی لقی پشدەر سوپاسنامەی لقی پشدەری پێشکەش بەڕێز پارێزەر عبداللە کرد.
ڕاگهیاندنی لقی پشدهری ئینستتیوتی ژیار.