ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر دوو (خولی درێژخایەنی فێربوونی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان) دەکاتەوە.

ڕۆژی شه‌ممه‌ بەرواری 2022/11/12 کە هاوکاتە بە 18ی ڕەبیعی دووەم 1444ی کۆچی، لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار دوو (خولی درێژخایەنی فێربوونی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان) دەستپێکرد، خولەکان لەلایەن مامۆستای به‌توانا ده‌‌وترێنه‌وه‌.

وانه‌كان خولی یەکەم(العقیدة، التجوید، الفقە، تعلم اللغة العربیة)، وانەکانی خولی دووەم (حفظ جزء عم، أربعين النووية، الأخلاق الإسلامية، الفرق والمذاهب) لە کاتژمێر (١:٣٠بۆ ٤:٣٠)ی دوای نیوه‌ڕۆ دەوام دەکەن، ژمارەی بەشداربووان بریتی بوو لە (٢٦) فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز، کە بڕیارە (4) مانگ بخایه‌نێت.

شایانی باسە بەشداربووانی هەر دوو خولەکە زۆر خۆشحاڵ بوون بەکردنەوەی ئەو جۆرە خولانە لە دەڤەرەکە.


ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار.