ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر كۆتای به خولی سێیەم خولی (درێژخایەنی فیربوونی زانسته شه‌رعیه‌كان) هێنا
بەرواری 2022/11/12 کە هاوکاتە لەگەڵ ١٧ی ڕەبیعولئەوەلی 1444کۆچی، دوای کۆتایی هاتنی خولی سێیەمی درێژخایەنی فێربوونی زانستە شەرعیەکان) دوای ئه‌وه‌ی خوله‌كه ماوەی پێنج مانگ به‌رده‌وام بوو.
شایەنی باسە ئەم خولە له 2022/5/21 دەستیپێکرد و لە 2022/11/12 کۆتایی پێهات.
جێی ئاماژەیە بە بەشداری (26) فێرخواز لە هەر دوو ڕەگەز هەریەك لە وانەکانی: (عه‌قیده، تەجوید، فقه، فێربوونی زمانی عەرەبی) خوێنران و هەفتەی یەك ڕۆژ دەوامیان دەکردو مامۆستای شارەزا وانەکانیان پێشکەش کرد، وه له‌كۆتایدا ده‌رچووان بڕوانامه‌و خه‌ڵاتیان پێشكه‌شكرا.
ڕاگه‌یاندنی لقی پشده‌ری ئینستتیوتی ژیار