ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر کردنەوەی خولێک بۆ ڕاگەیانکارانی لقی

بەرواری 18-9-2022 کە هاوکاتە بە 22-صەفەری 1444 کۆچی بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەر، خولێکی ڕاگەیاندنی بۆ ڕاگەیانکارانی لقەکەی کردەوە بەمەبەستی شارەزابوون و سوودگەیاندن بەڕاگەیانکارانی لق، وانەکان بریتی بوون لە  چۆنیەتی وێنەگرتن و ڤیدیۆ لەلایەن (مامۆستا موحەممەد ئەحمەد مەمەند)ەوە بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی پشدەر و نووسینی هەواڵ و ڕەگەزەکانی هەواڵ لەلایەن (لانە عەبدوڵڵا ئیبراهیم) ئەندامی بەشی ڕاگەیاندنی لق وترانەوە، ژمارەی بەشداربووان بریتیبوو لە شەش خوشک و یەک برا، شایانی باسە خولەکە نزیکەی دوو کاژمێری خایاند، ئامادەبوانی خولەکەش هیوایان خواست ئەو جۆرە خوولانە بەردەوام بن.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەر ئینستتیوتی ژیار.