ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر خێوه‌تگەی(په‌ره‌پێدانی تواناكان)بۆ مامۆستایان و فێرخوازانی ئه‌كادیمیای زانسته شه‌رعیه‌كان
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠٢٢/٩/١٠ كاتژمێر (٨:٣٠) خێوه‌تگەی(په‌ره‌پێدانی تواناكان)بۆ مامۆستایان و فێرخوازانی ئه‌كادیمیای زانسته شه‌رعیه‌كان و خولی درێژخایەنی فێربوونی زانستە شەرعیەکان لە هۆڵی ژیاری لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سازكرا. شایەنی باسە هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (د.محمد سینه‌مۆكی)یاریده‌ری سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار، (د.خالید گه‌ردی)به‌رپرسی به‌شی كاروباری زانستی، مامۆستا(احمد خدر) به‌رپرسی لقی پشده‌ر، خاتوو (خەندە علی) بەڕێوەبەری ئەکادیمیاو به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی لق و مامۆستایانی ئەکادیمیاو زیاد لە (٥٠) فێرخواز ئامادەیی بوون.
سه‌ره‌تای خێوه‌تگه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێكی قوڕئانی پیرۆز له لایه‌ن (م.كامه‌ران پشده‌ری) ده‌ستی پێ كرد، پاشان به‌رپرسی لیژنه‌ی كاروباری زانستی خاتوو (خه‌نده عه‌لی) وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كرد، دواتر (م.احمد خدر)، وته‌ی به‌رپرسی لقی پێشکەشکرد، پاشان سیمیناری یەکەم له لایه‌ن (د.خالید گه‌ردی) پێشكه‌شكرا، وه وته‌ی نوێنه‌رانی فێرخوازان لە لایەن(م.محمد وسو)، خوێنرایەوە، دواتر سیمیناری دووه‌م لە لایەن(د.محمد سینه‌مۆكی) پێشكه‌ش کرا، وته‌ی نوێنه‌ری مامۆستایانی ئه‌كادیمیا(م.هیوا محمد)پێشکەشی کرد، وە چالاكی ته‌ندروستی له لایەن(خاتوو نیعمه‌ت خدر‌و شناو علی) هه‌روه‌ها خاتوو كۆژین عبداللە و نوا خدر پێشكه‌ش كرا.