ئینستتیوتی ژیارلقی پشدەر له قەڵادزێ عەبا بەخشرایە خوشکان
ڕۆژی یەك شەممە 2022/8/28 بەشی خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار لە چالاکیەکی پڕ شکۆدا بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر (شێرزاد عبدالوهاب) جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیارو هەریەك لە بەڕێزان بەرپرسی لقی پشدەرو بەرپرسی کاروباری خوشکان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی لق و زیاتر لە (٣٠٠) خوشکی بەڕێزی قەڵادزێ لە میانی چالاکی قۆناغی سێیەم لە ژێر دروشمی(پۆشتەترکردنی خوشکان) (٦٧) عەبای بەخشرایە خوشکان و بڕیاردرا ئەم چالاکیە بەردەوام بێت بۆ جاری داهاتوو کە دەکاتە قۆناغی چوارەم (١٠٠)عەبای تر ببەخشرێت.
جێی ئاماژەیە ئەم چالاکیە لە هۆڵی (هونەری ڕۆشنیری) لە قەڵادزێ بەڕێوەچوو، تیایدا هەر یەك لە بەڕێزان (د.شێرزاد عبدالواهاب، م. أحمد خدر، م. شنیل عثمان) وتەیان پێشکەشکرد.
چالاکیەکە جێگای ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو، ژمارەیەك خوشکیش ناوی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتوو تۆمار کرد.
ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار