ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر پێشوازیان كردله بەرپرسی تێبینەرایەتی ئەوقافی قەڵادزێ
سەر لەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ١٥-٣-٢٠٢٢ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ، بە هاوڕێیەتی هەر یەك له بەڕێزان (م. احمد خدر بەرپرسی لق و، م.خالید خدر، م. شاسوار علی، م. محمد أحمد ممند، م. عبدالهادی مصطفی) ئەندامانی ئەنجومەنی لق زۆر بەڕێزەوە پێشوازی کرا لە وەفدێکی میوان کە پێکهاتبوو لە بەڕێز (م. هیوا قادر) بەرپرسی تێبینەرایەتی ئەوقافی قەڵادزێ و وەفدێکی یاوەری، لە دانیشتنێکی دۆستانەدا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، تەئکید لەسەر کاری هاوبەش کرایەوە لەنێوان ئەوقاف و ئینستتیوتی ژیارو هەر کارێک خزمەت به مامۆستایان و خەڵکی دەڤەرەکه بکاتەوە، وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەبوونی وەها ڕێکخراوێك لە دەڤەرەکەو بەڵێنی هاوکاری تەواویاندا بۆ هەر کارێک لەدەسەڵاتی ئەواندا بێت و لەبەرژەوەندی گشتیدا بێت، پاشان وەفدی میوان زور بەڕێزەوە بەڕێکران.