ئینستتیوتی ژیا لقی ڕاپەڕین پانزەهەمین دیداری کتێب بەڕێوەچوو.
شەوی چوارشەممە ١٠ لەسەر ١١ی٢/٢٠٢١ لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە پانزەهەمین دیداری کتێب بەڕێوەچوو.
دیداری ئەمجارە تایبەت بوو بە خوێندنەوە و ڕانانی کتێبی (الاسلام في قفص الاتهام)ی نووسەری بەناوبانگی فەلەستینی (د. شوقي محمد ابو خليل).
لە دیداری ئەمجارەشدا کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و خوێنەر ئامادەی دیدارەکە بوون.
لە کۆتاییشدا ڕێزلێنان بەخشرایە هەشت بەشداربووی دیداری کتێب کە لە دیدارەکانی ڕابردوو ئامادەیی بەردەوامیان هەبووە.