ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر ئاهەنگی کۆتایی خولی دووەمی دەرچووانی پەیمانگای زانستە شەرعییەکانی ژیار سازکرا.
ڕۆژی شەممە ٥-٣-٢٠٢٢ کاتژمێر ٩:٠٠ی سەر لەبەیانی بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەڕێزان دکتۆر شێرزاد عبدالوهاب جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و دکتۆر خالید گەردی بەرپرسی بهشی پەروەردەو کاروباری زانستی و مامۆستا أحمد خدر بەرپرسی لقی پشدەرو مامۆستا خەندە علی بەڕێوەبەری پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەرو مامۆستایانی پەیمانگاو فێرخوازان، ئاهەنگی کۆتایی خولی دووەمی دەرچووانی پەیمانگای زانستە شەرعییەکانی ژیار سازکرا.
شایەنی باسە ئەم خولە لە ٥-٦-٢٠٢٠ دەستیان بە خوێندن کردووهو، دهرچووهكان سێ کۆرسیان تەواو کردووەو ژمارەیان شەش فێرخوازه، كه له دوو برا و چوار خوشك پێكهاتبوون.
لە میانی ئاهەنگەکەدا بڕوانامەو دیاری بە سەرجەم فێرخوازان بەخشراو دیاری تایبەت بە یەکەم و دووەم و سێیەم بەخشراو سوپاس و دەستخۆشی جێگری سەرۆکی ئینستتیوت بە بەڕێوەبەرو سەرجەم مامۆستایان بەخشراو بەڕێز بەرپرسی لقیش سوپاس بە بەڕێزان دکتۆر شێرزادو دکتۆر خالید بەخشی.
جێی ئاماژەیە وانەکانی: (العقیدة، فقه العبادات، التجوید، تعلم اللغة العربیة، فقه المعاملات، النحو، الصرف، علوم القرآن، علوم الحدیث، أصول الفقە، الفرق والمذاهب، الأخلاق) لە سێ کۆرسدا خوێنرابوون.
ههروهها له ئاههنگهكهدا ههریهك لە بەڕێزان دکتۆر شێرزاد عدالوهاب و دکتۆر خالد گەردی وتاریان پێشکەشکردو، بەرپرس لق و بەڕێوەبەری پەیمانگا و نوێنەری مامۆستایان و نوێنەری فێرخوازان وتەیان پێشکەشکردو ئاههنگهكه دوو کاتژمێر بەردەوام بوو.