ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی بەشداری ئاھەنگی ساڵانەی نوری حیکمە دەکات

ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢٢/١٠/١٤ لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار بەنوێنەرایەتی بەڕێز خاتون عبداللە  ئەندامی لقی سلێمانی بەشدارییان کرد

لە ئاهەنگی ساڵانەی مۆڵەتپێدانی قورئانی پیرۆز بە قوتابیان لەلایەن دەزگای نوری حیکمە بۆ پەروەردەو ڕۆشنبیری.

شایانی باسە دەزگای نوری حیکمە وەک نەریتێکی ساڵانە ئاهەنگ بۆ دەرچووانی قوتابیان لە کچ و کوڕان ساز دەکەن و ئەمساڵ یازدەهەمین ئاهەنگی ساڵانەی دەزگای نووری حیکمە بوو لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی مۆڵەتی جوانخوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە (ریوایەت و قیرائەتە جیاوازەکان ) بەخشی بە (١٠٢) قوتابی بە هەردوو ڕەگەزو بروسکەی پیرۆزبایی لقی سلێمانی بەو بۆنەوە خوێنرایەوە.


ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ئینستیتیوتی ژیار.