ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر بەشی خوشکان کتێب خوێندنەوە
درێژەی کاروچالاکیەکانی بەشی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی هەینی ٢٥ /٢٠٢٢/٢ كاتژمێر٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ بە بەشداریی(٧) خوشك چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو كە كتێبی (ڕۆڵەی شیرینم) لە نوسینی(ئیمامی غەزالی) گفتوگۆی لەسەر کراو ئامادەبووان تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد، دوای گفتوگۆیەکی چڕو پڕ کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند سەرنجێک لەسەر کتێبەکە نوسران و بڕیارە ئەرشیف بکرێن، ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر داوایان کرد ئەم چالاکیە بەردەوام بێت و بەڵێنیان دا ئامادەبن.
شایەنی باسە ئەم چالاکیە مانگانەیەو بەڕێز خاتوو سۆما ابراهیم بەڕێوەی دەبات.