ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سازدانی سێ سیمینار بۆ قوتابیانی قۆناغی( بنەڕەتی و ئامادەیی) لەسنووری پشدەر بەڕێوەچوو
بەرواری ٤-۱-۲۰۲۲ ڕۆژی سێ شەممە، لەچەن کاتێکی جیاوازداو لەهەرسێ( قوتابخانەی پێشکەوتنی بنەڕەتی و ئامادەیی قەڵادزێ لە قەڵادزێ و قوتابخانەی ڕەنجی بنەڕەتی لە ناحیەی ژاراوە)، لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار - لیژنەی بانگخوازان و کاروباری زانستی، بەئامادەبوونی بەڕێز (مامۆستا ئەحمەد)بەرپرسی لق و(مامۆستا ابراهیم) بەرپرسی بانگخوازان و(مامۆستا محمداحمد) بەرپرسی ڕاگەیاندن، هەستا بەسازدانی سێ سیمیناری جیاواز بۆ بەڕێز ( دکتۆر بەختیار تاڵەبانی) لەژێر چەند ناونیشانێکی جیاواز، بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی و بنەڕەتی، کەتیایدا دکتۆر باسی هەوڵدان و کۆشش کردنی خوێندکارانی کرد کەکاتی خۆیان بەفیڕۆ نەدەن، وە چۆن خۆیان بەدوور بگرن لە جگەرەو نێرگەلەو چۆنیەتی بەکار هێنانی مۆبایل و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، شایانی باسە لەلایەن مامۆستایانی ئەو سێ قوتابخانەوە بەپێشوازیەکی گەرمەوە پێشوازی کراین، لەهەرسێ سیمینارەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیانی ئەو سێ قوتابخانەیە بە هەردوو ڕەگەزەوە ئامادەبوون و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ بەڕێوە چوونی سیمیناری ئاوا بەسوود و هیوایان خواست ئەو جۆرە سیمینارو کۆڕانە بەردەوام بن، بۆ خزمەتی قوتابیانی دەڤەری پشدەر.
لەکۆتاییدا بەناوی لقی پشدەرەوە دەشتخۆشی و سوپاس لە دکتۆری بەڕێز کراو، وە پێدانی سوپاسنامە لەلایەن هەر یەکە لەبەڕێوەبەرانی قوتابخانەی پێشکەوتن و ڕەنجی بنەڕەتی بەدکتۆر، پاشان زۆر بەڕێزەوە بەڕێکرا، سیمینارەکانیش نزیکەی سێ بۆ چوار کاتژمێریان خایاند.