ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر ئه‌نجامدانی چالاكی پشكنینی ددان بۆ پەپولەکانی (باخچه‌ی ساوایانی نێرگز)

ڕۆژی سێ شەممه‌ ٤ -١-٢٠٢٢ کاتژمێر ٩:٠٠ی سەر لەبەیانی (گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر) ھەستا به‌ ئه‌نجامدانی چالاكی پشكنینی ددان بۆ پەپولەکانی(باخچه‌ی ساوایانی نێرگز).

جێی ئاماژەیە چالاکیەکە لەلایەن د.تروسكه‌ پزیشكی ددانسازو سێ ئه‌ندامی تره‌وه‌ بەڕێوەچوو.

شایەنی باسە چالاکیەکە بریتی بوو لە سیمینارێك كه‌ تیایدا باسی زیانه‌كان كۆمه‌ڵێك خواردنی زۆر باوی منداڵان و چۆنیه‌تی پاراستن و شۆردنی ددان و به‌كارهێنانی فڵچه‌و په‌تی ددان كرا.

له‌ كۆتاییدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رو مامۆستایانی باخچه‌كه‌ زۆر سوپاسی ئینستتیوتی ژیاریان كردو هیوای چالاكی زیاتریان بۆ ڕێکخراوه‌كه‌ خواست.


ڕاگەیاندنی لقی پشدەر