ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر چالاکیەکی بۆ خوشکە چالاکەکانی لق لە ساڵی ٢٠٢١دا سازکرا
لە بەردەوامی چالاکیەکانی بەشی خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی شەممە ۱-١-٢٠٢٢ کاتژمێر ٩:٠٠ی سەر لە بەیانی لقی پشدەر چالاکیەکی بۆ خوشکە چالاکەکانی لق لە ساڵی ٢٠٢١دا سازکرا.
شایەنی باسە چالاکیەکە ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوو، سەرەتا بە خوێندنی چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر بەرپرسی بەشی خوشکان وتەیەکی پێشکەشکرد، پاشان مامۆستا إسماعیل شێخانی وتارێکی لە ژێر ناونیشانی(بۆ خوا ژیان) پێشکەشکرد، ئینجا بەرپرسی لق وتارێکی پێشکەش کردو تیایدا دەستخۆشی لەخوشکان کرد، لە کۆتایشدا سوپاسنامەی لق بەسەر (٤٧) خوشکدا دابەشکرا کە بەشداری چالاکیەکان بوون، هەروەها دیاریش بەسەر(١٨) خوشکدا دابەشکرا کە بەشداری زۆرترین چالاکی بوون، وە دوو چالاکترین خوشکیش خەڵاتکران.
ڕاگەیاندنی لقی پشدەر