ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ دیداری زانایان ساز دەکات
لقی چەمچەماڵی ژیار دیداری زانایان ساز دەکات.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2022/ 11/11 بەرامبەر 17/4/1444 کۆچی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار بەشی بانگەواز دیدارێکی بۆ بەشێک لە زانایانی ئایینی لەگەڵ هەردوو بەڕێزان دکتۆر شێرزاد عبدالوهاب و دکتۆر حمزە خلیفە ڕەشید سازکرد، لە دیدارەکەدا بەڕێز دکتۆر شێرزاد بابەتێکی لەسەر هیممەت بەرزی و ڕۆڵی زانایان لە بانگەوازدا پێشکەشکردو تیشکی خستە سەر گرنگی زانایانی ئایینی لە بونیاتنانی کۆمەڵگەدا، هەروەها دکتۆر حمزە بابەتی (فن الطبع والتطبع)ی بۆ زانایان باسکردو ئاماژەی بە چوار کلیلە گرنگەکەی ناسینی کەسایەتی مرۆڤدا و بە وردی خستیەڕوو، هەر لە درێژەی دیدارەکەی بەشی بانگەوازدا زانایان ڕا و سەرنجی خۆیان بەیان کرد و دەستخۆشی و سوپاسیان ئاڕاستەکرد، بۆ ئەم دیدارەی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار