ئينستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر كۆڕێكی زانستی له باره‌ی سوڕه‌تی (الفاتحة) به‌ڕێوه چوو.
كۆڕێكی زانستی له باره‌ی سوڕه‌تی (الفاتحة) له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه بەرواری 29/9/2022 به‌شی گه‌نجانی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار هه‌ستا به سازكردنی كۆڕێكی زانستی بۆ به‌ڕێز (د.سيروان شێروانی ) له ژێر ناونیشانی (تفسير أم القرا‌ن ، سورة الفاتحة)، به‌شداربووان له هه‌مو لایه‌كه‌وه له پیاوان و ئافره‌تان به‌شداربوون له‌م كۆڕه زانستییه و جێی ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو.
له كۆڕه‌كه‌دا زۆر به ڕونی باس له گرنگیی و گه‌وره‌یی و نهێنییه‌كانی سوڕه‌تی فاتیحه كرا.
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار