ئينستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر كۆڕێكی زانستی ئه‌نجام دەدرێت.( شرح أم السنة ،فه‌رموده‌كه‌ی جوبرائیل)
كۆڕێكی زانستی له لقی هه‌ولێری ژیار ئه‌نجام دەدرێت.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری (16/10/2022) به‌شی گه‌نجابی ئینستتیوتی ژیاری لقی هه‌ولێر كۆڕێكی زانستیی ئه‌نجامدا به ناونیشانی ( شرح أم السنة ،فه‌رموده‌كه‌ی جوبرائیل) بۆ به‌ڕێز (د.خالد گه‌ردی).
شایه‌نی باسه باس له ئادابی قوتابی زانست به‌رامبه‌ر به مامۆستاكه‌ی و ڕوكنه‌كانی ئیمان و ئیسلام و ئیحسان خرایه به‌رباس و ناوه‌ڕۆكی فه‌رمووده‌كه به وردی شیكرایه‌وه‌و به‌شداربووان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به گه‌رموگوڕییه‌وه به‌شداری كۆڕه زانستییه‌كه‌یان كرد كه نزیكی 150 به‌شداربوو ده‌بوون و به سه‌رنج و پێشنیار و پرسیاره‌كانیان کۆڕەکەیان ڕازاندبوویەوە.
ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.