ئينستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر پێشوازی لە شاندی باڵای دەستەی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیار دەكات
شاندی باڵای دەستەی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر بەسەر دەکاتەوە.
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١٣ ربیع الثاني 1444ڪۆچی بەرامبەر 2022/11/7 له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كانییان بۆ لق و ده‌سته‌كان، وەفدی باڵای دەستەی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د.خالید محمد صاڵح) سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار (د.شێرزاد عبدالوهاب و دکتۆر محمد سینەمۆکی) جێگرانی سەرۆك و د.خالید گەردی بەرپرسی بەشی زانستی ژیار‌و مامۆستا یاسین زەنگەنە بەرپرسی بەشی کارگێڕی، سەردانی لقی هه‌ولێریان کرد‌و لەلایەن ( پ.د. سلێمان سلیم ئاكره‌یی ) بەرپرسی لق و کارگێڕان و به‌رپرسی ده‌سته‌كانی شه‌قڵاوه و خه‌بات و هه‌ریر و ئەندامانی لق پێشوازی گەرمیان لێكرا، ئامانج لە سەردانەکە دەستخۆشی و بەدواداچوون بوو بۆ کاروچالاکییەکانی لقی هه‌ولێر و گوێگرتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەندامان و دانانی میکانیزم و بەرنامە بۆ کاری باشتر‌و فراوانکردنی کاروچالاکییەکان.
ڕاگەیاندنی لقی هه‌ولێرى ئینستتیوتی ژیار.