دەستەی خەباتی ژیار بڕوانامەی بەشداربوون بە قوتابیانی خولی (موعجیزەو دەرئاسای پێغەمبەران) دەبەخشێت.

دەستەی خەباتی ئینستتیوتی ژیار بڕوانامەی بەشداربوون بە قوتابیانی خولی (موعجیزەو دەرئاسای پێغەمبەران) دەبەخشێت.


ڕۆژی چوارشەممە 9/11/2022 دەستەی خەباتی ئینستتیوتی ژیار ئاهەنگێکی دەرچوونی بۆ قوتابیانی خولی (موعجیزە و دەرئاسای پێغەمبەران) سازکرد.

خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند کە دەربارەی کتێبێک بوو بەناوی (موعجیزەو دەرئاسای پێغەمبەران) لەلایەن نوسەری کتێبەکە (مامۆستا هەورۆ تاهیر) وانەکان دەگوترایەوە، دواتر لە کۆتاییدا بەشداربووان تاقیکردنەوەیان پێ ئەنجام دراو سەرجەمیان بڕوانامەی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.


ڕاگەیاندنی دەستەی خەباتی ئینستتیوتی ژیار