ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ پێشوازی وەفدی باڵای ئینستتیوتی ژیار دەکاتەوە.
وەفدی باڵای ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ بەسەر دەکاتەوە.
ڕۆژی سێشەمە بەرواری 1/11/2022 بەرامبەر 6/4/1444 کۆچی وەفدێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵیان بەسەر کردەوە، وەفدەکەی ژیار پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د.خالید محمد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیارو دکتۆر محمد سینەمۆکی جێگری دووەمی سەرۆک و مامۆستا یاسین زەنگەنە بەرپرسی کارگێڕی و دکتۆر کامیل شارباژێڕی بەرپرسی لقی سلێمانی و د.حمزه خەلیفە ڕەشید بەرپرسی بەشی بانگەواز، لەلایەن بەرپرسی لق و دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی لقی چەمچەماڵەوە بەگەرمی پێشوازییان لێکراو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم سەردانەی دەستەی کارگێڕی، هەر لە درێژەی سەردانەکەدا تاوتوێی کارو پڕۆژەکانی ژیارکراو، ئەندامان و دەستەی کارگێری سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان دەربارەی کارەکانی ژیار لە ڕابردوو لە داهاتوودا خستەڕوو، هەر له میانەی کۆبوونەوەکەدا بەرنامەڕێژی کرا بۆ فراوانکردنی چالاکیەکان و دانانی ڕێ و شوێنی گونجاو بۆ کاری باشترو فراوانتر.