ئینستتیوتی ژیار لقى ڕاپەڕين سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک).

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/٣ بەشی خوشکانی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی زاد لقی ڕاپەڕین هەستان بەئەنجامدانی سیمینارێک بۆ ئافرەتان لەژێر ناونیشانی(بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک) کە لەلایەن پەرستار و هاوکاری ڕێکخراوی زاد (گەشبین خدر مەلا) پێشکەشکرا، لەسیمینارەکەدا چەند ڕێنمایی و خۆپارێزیەک پێشکەش بەئامادەبووان کرا.