ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕینی بیست و نۆهەمین دیداری کتێب ساز دەکات.

شەوی ٢٠٢٢/١٠/٢٢ بەبۆنەی یادی پێنجەمین ساڵەی دیداری کتێب ئینستتیوتی ژیار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لقی ڕاپەڕین بیست و نۆهەمین دیداری سازکرد.
دیداری ئەمجارە ڕانان و خوێندنەوەی کتێبی (الفكر الٲسلامي وقضايانا السياسية المعاصرة)ی زانا و ئەکادیمی بەناوبانگی مەغریبی (د.احمد الريسوني) بوو، کۆمەڵێکی دیار و بەرچاوی ڕۆشنبیران و ئەکادیمی و مامۆستایان و پێشنوێژ و وتارخوێن و ڕۆژنامەنووسان ئامادەی دیدارەکەبوون.
هەر بەو بۆنەیەوە ئێوارە خوانێک و ئاهەنگێکی خنجیلانەش بەڕێوەچوو.