ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین پاییزە گەشتێک ڕێکدەخات.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٨ ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لقی ڕاپەڕین بەئامادەبوونی د. محمد سینەمۆکی جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار پاییزە گەشتێکی بۆ ئەندامەکانی ڕێکخست، بۆ دوورکەوتنەوە لە ژیانی جەنجاڵ و پڕ ژاوەژاوی شار و بەمەبەستی ئاشنابوون بەسرووشتی پاییزە و ڕامان و تەژی بوون لە دیمەنی ڕاستەقینەی کەژو کێو و سارای نیشتمان و بۆ یەکتر ناسین و کۆبوونەوەی گشتی گەشتێکی یەک ڕۆژەی بۆ دۆڵی پڵینگان سازکرد، گەشتەکە مایەی خۆشحاڵی و ڕەزامەندی ئەندامان بوو و سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر کارەکانی ڕابردوو و هەنگاونان بۆ گەشەپێدانی چالاکییەکان لە ئایندەدا خستەڕوو.