ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین ئاهەنگێک بۆ دەرچووانی ئەکادیمیای ژیار ساز دەکات.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٤ ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بەسازدانی ئاهەنگێک بۆ دەرچووانی خولی چوارەمی ئەکادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعییەکان، لە چوارچێوەی ئاهەنگەکەدا وتەی بەرپرسی لق پێشکەشکرا لەلایەن (م.عبداللە زەنگڵ) و دواتر وتەیەک پێشکەشکرا لەلایەن (د.خالید گەردی) بەرپرسی ئەکادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعییەکان.
لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا بڕوانامەی دەرچوون و خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر دەرچوواندا دابەشکرا کە ژمارەیان سێزدە فێرخوازبوو.