ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین ئاهەنگی ڕێزلێنان ساز دەکات.

ڕۆژی شەممە بەرواری 1_10_2022 ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بە سازدانی ئاهەنگی ڕێزلێنان و پێدانی خەڵات بۆ بیست و شەش خوشک کە بەشداربوون لە خولی لەبەرکردنی سورەتی (النور بە تەفسیرەوە)، لە ئاهەنگەکەدا وتەی بەڕێوەبەری خول(م.مەلیحە زاهیر) پێشکەشکرا، پاشان چەند وتەیەک لەلایەن بەڕێز (د.ٳبراهیم عبدالرحمن) پێشکەشکرا، لەکۆتاییدا خەڵات بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.