ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین دیداری کتێب ساز دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/١١ ئینستتیوتی ژیار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لقی ڕاپەڕین بیست و حەوتەمین دیداری کتێب ساز دەکات.
دیداری ئەمجارە تایبەت بوو بەخوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی کتێبی(علی صهوة الكلمة)ی کەسایەتی ئەکادیمی و بیرمەند و نووسەری کوێتی (د.عبدالله النفيسي)، ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک بابەتی ڕۆژنامەوانی پێکهاتووە کە لە ماوەی جیاوازدا بۆ گۆڤاری (المجتمع)ی کوێتی نووسیویەتی.
نووسەر لە چوارچێوەی ٦٨ بابەتی کورتدا زۆر جەختی لە کێشەی فیکر و ئاستەنگەکانی بەردەم بەرەو پێشچوون و گەشەکردنی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەی موسوڵمان و پارتە ئیسلامییەکان و نەبوونی پەروەردەیەکی تۆکمەو تەواو و کۆمەڵێک ڕەخنەی بابەتیانەی لەسەر کۆی بابەتە فیکری و ڕۆشنبیرییەکان و دەستخستنە سەر برینەکانی تاک و کۆمەڵی موسوڵمانی خستۆتە ڕوو.
دیداری کتێب یەکێکە لە چالاکییە دیارەکانی لقی ڕاپەڕین و ماوە ماوە ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک مامۆستاو کەسانی ئەکادیمی و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیری دەڤەرەکە بەشدارن تیایداو مامۆستا مەلا یاسین وەرتی سەرپەرشتی دەکات.