ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین شاندێکی لق به‌ژداری مەراسیمی ئاشتەوایی دوو عەشیرەت لە سنوورەکە دەکەن.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٨ شاندێکی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار بەشدارییان کرد لە ئاشتەوایی نێوان دوو تیرە (تیرەی شارۆشی و تیرەی مەندەمەرە) لە سەنگەسەر -قادراوا.
شاندەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا عبداللە زەنگڵ بەرپرسی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار و مامۆستا عبدالرحمن بەرپرسی پەیوەندیەکانی لق و مامۆستا ئیبراهیم جەلکی.