ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین ئاهەنگێک بۆ فێرخوازانی خولی هاوینە ساز دەکات.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٦ ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بە سازدانی ئاهەنگێک بۆ فێرخوازانی خولی هاوینەی منداڵان و نەوجەوانان دوای سێ مانگ بەردەوام بوون و فێربوون، بە بەشداری فێرخوازان و دایک و باوکیان، سەرەتای مەراسیمەکە ڕازێنرایەوە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، دواتر وتەی بەخێرهاتن پێشکەشکرا لەلایەن بەرپرسی لق (م.عبداللە زنگڵ)، پاشان وتەی سەرپەرشتیاری خول لەلایەن (م. ساجیدە طاهیر)، وە وتەیەک لەلایەن جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار (دکتۆر محمد سینەمۆکی) پێشکەشکرا.
لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر مامۆستاو فێرخوازەکان دابەشکرا وە یەکەم و دووەم و سێیەم لە فێرخوازان خەڵات کران.